KDC

تورکیا دەیان کۆچبەر لە خنکان ڕزگار دەکات


 
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە دوو رووداوی جیادا 88 کۆچبەری نایاسایی لە هەردوو شارۆچکەی فەتحییە و بۆدرووم رزگارکران.
 
وەک میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، هاتووە کە یەکەم رووداویان بەهۆی لە کارکەوتنی بەلەمەکەیانەوە بووە و لە نێو دەریادا گیریان خواردووە و، دووەمیان پۆلیسی یۆنان ناردبوونیەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
 
میدیاکانی تورکیا روونیان کردووەتەوە، کە رووداوی یەکەم لە شارۆچکەی فەتحییەی سەر بە پارێزگای موغلا روویداوە و، 32 کۆچبەر لە دوای لە کارکەوتنی بەلەمە پلاستیکییەکەیان و نزیکبوونەوەیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەکە، لە لایەن ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکراون.

تیمە پەیوەندیدارەکان دوای تەواوبوونی رێککارەکانیان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کردووە.
 
رووداوی دووەم لە شارۆچکەی بۆدروومی سەر بە پارێزگای موغلا بووە و، تێیدا 56 کۆچبەر کە بەلەمە پلاستیکییەکەیان لە لایەن ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکراون

___

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn

لاڤرۆڤ:ڕۆژئاوا هەوڵی تێکدانی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەدات

Harmn

کارەساتی کۆچبەرانی دەریای ئەلماش وڵاتانی ئەوروپا لە کالایس کۆکردەوە

KDC