KDC

Category : سیلاید

به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی لەسەر بڕیاری دادگای باڵا بڵاو دەکاتەوە 

KDC
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی لەسەر بڕیاری دادگای باڵا بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکیان ئاڕاستەی رای جیهانی و رێکخراوە دیموکراتییەکان کرد، کە تێیدا هاتووە، بڕیارە کتوپڕەکەی دادگاکە، بڕیارێکی نادەستووری و دەستی دەرەکی بووە، هاوکات دووپاتی دەکەنەوە، هەر گرژییەک......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

تورکیا چالاکوانێکی سیاسی کوردی رادەستی ئێران کردۆتەوە

Harmn
چالاکوانێکی سیاسی کورد لەلایەن حکوومەتی تورکیا ڕادەستی ئێران کراوەتەوە و، لە گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە دەست بەسەر کراوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ناوەڕاستی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، چالاکوانێکی سیاسی بە ناوی سەعید میرزایی 45 ساڵ، لەلایەن وڵاتی تورکیاوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، لەوێش بۆ گرتووخانەی سیاسیی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە و دەست بەسەر......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

Harmn
ئاژانسی سنووری ئەوروپا، فرانتێکس، رایگەیاند، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی 2021دا، هەوڵدان بۆ پەڕینەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، زۆر زیادی کردووە. ئاژانسی سنووری ئەوروپا، فرانتێکس لە وارشۆ، ڕایگەیاند، کە لە مانگی کانوونی دووەم ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئۆکرانیا :ڕووسیا لە پشت هێرشە ئەلکترۆنییەکانی سەر وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی حکومییەوەیە

Harmn
کاربەدەستانی ئۆکرانیا، ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە لە پشت ئەو هێرشە ئەلکترۆنیانەن ڕۆژی سێشەممە کرانە سەر وەزارەتی بەرگری و دووبانکی حکومی. بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی دەوڵەتی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند سوودمەندی یەکەم لە هێرشە ئەلکترۆنیەکانی ڕۆژی سێشەممە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی حکومی وڵاتی ڕووسیایە. هەروەها هەواڵگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردبوو،......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

نەمسا: ئازمان، نەوەی حەسیب قەرەداغی شاعیری گەورەی کورد خەڵاتی باشترین ئەلبومی راپی ساڵی 2021 بۆ 2022 پێبەخشرا 

KDC
ڕۆژی یەک شەممە 13.02.2022 لە وڵاتی نەمسا، ئازمان، نه‌وه‌ی شاعیری گەورەی كورد، حه‌سیب قه‌ره‌داغی، کوڕی شانۆکاران نیگار و شەماڵ، خەڵاتی باشترین ئەلبومی راپی ساڵی 2021 بۆ 2022 پێبەخشرا. ئەم خەڵاتە لەلایەن گۆڤاری پەیامی نەمسا بۆ هاندان و پاڵپشتی موزیک و گۆرانی هیپ هۆپ و ڕاپ دەبەخشرێت، بۆ ماوەی دوو باشترین......
سیلایدهه‌واڵ

سویسرا بڕیاردا زۆربەی ڕێککارە خۆپارێزییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لابەرێت

Harmn
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکوومەتی سویسرا بڕیاردا هەندێ لە ڕێککارەکانی خۆپارێزی تایبەت بە کۆرۆنا کۆڤید 19، لە سبەینێوە هەڵگرێت، چونکە ڕێژەی تووشبوان بەراورد بە ئاستی چەند هەفتەی ڕابردوو زۆر دابەزیەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەکاندان زۆر کەمی کردووە، لە هەندێ کانتۆنیش کەس تووشی فایرۆسەکە نەبووە. لە ڕۆژی پێنج شەممەوە هاوڵاتیانی سویسرا ناچار......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

وادەی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئاشکرا دەکرێت

Harmn
بیلاڕووس ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە، کە هەموو سەربازە ڕووسییەکان لە 20ی ئەم مانگەدا و، دوای تەواوبوونی وڵات جێدەهێڵن. ڤلادیمیر ماکی، وەزیری دەرەوەی بیلاڕووس، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە نەک تاکە سەربازێکی ڕووسی، بەڵکو یەک پارچە کەرەستەی سەربازی ئەو وڵاتە لە دوای 20ی ئەم مانگە و تەواوبوونی مەشقە سەربازییەکە، لە بیلاڕووس......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

لێکۆڵینەوەیەک :ئەڵمانەکان ترسیان لە پەنابەران هەیە

Harmn
توێژینەوەیەکی ئەڵمانی لەسەر کلتووری پێشوازیکردن لە کۆچبەران، دەریخستووە کە زۆرینەی ئەڵمانەکان ترسیان لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی پەنابەران هەیە. توێژینەوە ئەڵمانەکە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە، تێیدا هاتووە، ئەڵمانیا کە ئامادیی بۆ وەرگرتنی پەنابەران ئاشکرا کردووە، کە لە نۆڤەمبەری 2021، پەیمانگای کانتار ئیمیند، راپرسییەکی لەگەڵ 2000 ئەڵمانیدا کرد، کە تەمەنیان لە سەرووی......
سیلایدهه‌واڵ

بەتەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد بریندار دەکرێت

Harmn
کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، 15ی مانگ، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی فەرشاد ڕۆستەم نەژاد، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران......
سیلایدهه‌واڵ

قوتابیانی بیانی لە ئۆکرانیا نازانن چی بکەن

Harmn
ڕاپۆرتە میدیاییەکان لەبارەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ترسێکی لە نێوان خوێندکارانی بیانی ئەو وڵاتە دروستکردووە و، زۆربەی وڵاتان هاوڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە لە پێناو پاراستنی گیانیان ئۆکرانیا بەجێبهێڵن، بەڵام هەندێک لەو خوێندکارانە ئەوەیان بەلاوە ئەستەمە. 75,605 خوێندکاری بیانی لە ئۆکرانیا بە ڕەگەزە جیاوازەکان هەیە، بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2021......