KDC

Category : سیلاید

به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

Harmn
رەحیم رەشیدی\واشنتن هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، زودهی سەردار، لە شاری لۆس ئەنجلێس لە ولایەتی کالیفۆرنیا، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. زوهدی لە بواری شێوەکاری و پیکەرتاشی دا کەسێکی ناسراوو دیار بوو.ئەم هونەرمەند کوردە، بە تواناو لێهاتوویی خۆی توانی بگاتە هالیوود، بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەگەڵ کاناڵی هەواڵدەری NBC دا لە نزیکەوە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

واشنتن: ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی لەگەڵ ئێران بەمەرجی خێراکردنی گفتگۆگۆکان دەبێت

Harmn
ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بارەی گفتوگۆکانی ڤێنا، بە مەبەستی ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران، دەڵێ هەنگاوی باشی بڕیوە و پێویستە خێراتر بکرێت، چونکە ئێران بەرەوپێشچوونی خێرای لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە دەستهێناوە. تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، بڵاوکردەوە، رێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران، مەرجە بە خێراکردنی گفتوگۆکانەوە، پەیوەندی گونجاو بۆ ڕێککەوتن هەیە، کە نیگەرانییەکانی هەموو......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

فەڕەنساو ئەڵمانیا هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دڵنیای ئاسایشی ئەوروپا دەدەن

Harmn
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەکردنی گرژییەکان و دڵنیایی ئاسایش بۆ ناوچەکە، بە تایبەت بۆ کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەدەن. هەریەک لە سەرۆکی فەڕەنسا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و وڵاتی بەریتانیا، لە هەوڵی کەمکردنەوە و رەخساندنی بواری دیپلۆماسین بۆ چارەکردنی کێشەکان دەدەن. لە کۆبوونەوەی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی......
سیلایدهه‌واڵ

حکومەتی هەرێمی کورستان کار لەسەر بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ سنورری تورکیا دەکات

Harmn
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، گرێبەستێکی بۆ راکێشانی بۆڕییەکی 36 ئینجی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە بۆ هەولێر و بۆرییەکی دیکەی 52 ئینجیش لە هەولێرەوە بۆ دهۆک ئەنجام داوە، بەوپێیەش تەنیا 35 کیلۆمەتر دەمێنێت، تا بۆری گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بگاتە سنووری تورکیا. بە گوێرەی ماڵپەڕی ئیراک ئۆیل ریپۆرت، وەزارەتی سامانە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

دوو گەنجی کورد دەستگیردەکرێن

Harmn
دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئامۆزای یەکترین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران، کە تەمەنیان 18 ساڵ و 30 ساڵن. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 7ی مانگ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی جوانڕۆ، لە یەکێ لە شەقامەکانی ئەو شارە، مێرمنداڵێکی تەمەن 18 ساڵییان بە ناوی ڕامین قادری دەستگیرکردووە ، بۆ......
سیلایدهه‌واڵ

مێتا هەڕەشەی داخستنی فەیسبووک و ئینستاگرام لە ئەوروپا دەکات

Harmn
مێتا کە خاوەنی تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستاگرامە، هەڕەشەی داخستنی خزمەتگوزارییەکانی لە ئەوروپا کردووە، ئەگەر ڕێککەوتنێکی نوێ نەبێت، کە رێگە بدا داتا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بگوازێتەوە و کۆبکاتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە، کە یەکێتی ئەوروپا گواستنەوەی داتای بەکارهێنەری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان قەدەغە دەکات، مارک زوکەربێرگ دەڵێ، ئەگەر ڕێکەوتنێکی نوێ بۆ ساڵی 2022دا......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

ئەڵمانیا:چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە

Harmn
بارهەڵگرێک کە لە ڕۆمانیاوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا، پۆلیس توانیان چوار کۆچبەری تێدا بدۆزنەوە، کە خۆیان لە بارهەڵگرەکەدا حەشاردابوو، دوو لەو کۆچبەرانە بچووکن، هیچ بەڵگەیەکیش لەسەر تێوەگلانی شۆفێرەکە نییە. پۆلیسی ئەڵمانیا چوار کۆچبەری دۆزیەوە کە خۆیان لە پشتەوەی بارهەڵگرێک حەشاردابوو، ئەوەش لە ناوچەیەکی پشوودانی نزیک شاری گێرای ئەڵمانیا، بە گوتەی پۆلیسی فیدراڵی،......
سیلایدهونه‌ری

هونەرمەندی کەمانچەژەن گۆران ئیراهیم خەیات سەردەمی زێڕین لەدەستی ئەم هونەرمەندانەوە مۆمی خۆی داگیرساند

KDC
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندئەو کاتەی کە گوێ رادەخەی بۆ دەنگە زوڵاڵەکەی مامۆستای ڕەوان شاد ئیبراهیم محمد خەیات … کوردستان لە نێوەندی کەلتوورێکی دەوڵەمەندو پڕ لە کەڵچەری دەبینیت . کاتێك دیدە لەبەرهەم و خانەوادەو چالاکی یە کانیان دەگریت ، ئەو سەردەمەیە کە پێ ی دەوترێت سەردەمی زێڕین لە ڕۆشنبیری و هونەرو......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

KDC
پڕۆژەکەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کە خوێندنی ئۆنلاینە بە هەردوو شێوە زاری سۆرانی و بادینی، بۆ منداڵانی دانیشتووی وڵاتانی دەرەوە، لە رێککەوتی 6ی3ی2022 دەکەوێتە بواری پراکتیکییەوە و، تا ئەو رێککەوتەش دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن، کە پێشتر تۆماریان نەکردوون. ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە هۆی خەمخۆرییان بۆ زمانی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتیهه‌واڵ

بەپەلە:هەر ئێستا پەنابەران لە بەردەم پەرلمانی سوید خۆپیشاندان دەکەن

Harmn
ئێستا لە بەردەم پەرلەمانی سوید، پەنابەرانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دژ بە یاسای بردنی ئەو منداڵانەی، کە باوک و دایکیان بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ ناکەن، گردبوونەتەوە و بە یاسایەکی مافیایی لە قەڵەمی دەدەن و دەشڵێن، منداڵەکانمان کۆیلەی ئێوە نین. خۆپیشاندەران دەڵێن، دژی ڕێوشوێنەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و چاودێری زۆرەملێی منداڵانن، کە لە......