بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە تایوان 25 کەس گیانیان لەدەستدا
بەرپرسانی تایوان دەڵێن، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە بینایەکی باشووری تایوان، 25 کەس گیانیان لەدەستداوە، گوتیشیان پێشبینی ئەوە دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدانەکان زیاتر ببێت. بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شاری کاوشیونگ، دەڵێن، لە دەووروبەری کاتژمێر 3 ی بەیانی ئاگرکەوتنەوەیەک، لە بینایەکی 13 نهۆمی ڕوویداوە و، ئاگرەکە زۆر بەهێز بووە و زۆرێک لە نهۆمەکانی لە نێوبردووە.......

