KDC

Category : سیلاید

سیلایدهه‌واڵ

ئیتڵاعات هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC
هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ڕزگاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە درێژەی دەستگیرکردنەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە، ڕۆژی سێشەممە، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ڕزگاری سەر بە شاری پیرانشار، بە ناوی سەڵاح عوسمانی، بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، لە لایەن هێزەکانی......
سیلایدهه‌واڵ

یەکەم خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان ئەنجامدرا و کوژراوی لێ دەکەوێتەوە

KDC
لە شاری جەلال ئابادی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، یەكەم خۆپیشاندان دژ بە تاڵیبان ئەنجامدرا و، بەو هۆیەشەوە پێکدادان لە نێوانیاندا روویدا و چەند هاووڵاتییەک کوژران. بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، هاووڵاتیانی شاری جەلال ئابادی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، دژی تاڵیبان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، تێیدا خۆپیشاندەران ئاڵای حكوومەتی رووخاوی ئەفغانستانیان بەرزكردووتەوە و، ئاڵای تاڵیبانیان لابردووە، كە......
سیلایدهه‌واڵ

ئێران: ئەندازیارێکی کورد دەستگیر دەکرێت

KDC
ئەندازیارێکی کوردی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزەکانیئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت و، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیکوردستان، ڕۆژی دووشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکیگوندی سینگانی شاری شنۆ، بە ناوی سەردار ئالانی، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستووەتەوە. سەردار ئالانی، بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵی هەیە و، لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوپای ئێران، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێ لە حیزبە کوردستانییەکانیدژبەری حکوومەت دەستگیر کراوە. ئەم هاووڵاتییە پاش دەستگیرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیشی تا ئێستا نادیارە....
به‌یاننامه‌سیلاید

تورکیا: چەندین کۆچبەری عێراقی و سووری دەستگیر دەکات

KDC
لە ویلایەتی موغلای رۆژئاوای تورکیا، هێزە ئەمنییەکان چەندین کۆچبەری عێراقی و سووریان دەستگیر کردووە، کە بەنیازبوون بەرەو ئەورووپا بڕۆن. بە پێی هەواڵێکی میدیا نێوخۆییەکانی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی تەشقاڵی قەزای مینچەی رۆژئاوای تورکیا، ٥٥ کۆچبەری عێراقی و سوورییان دەستگیرکرد، کۆچبەرەکان رەگەزنامەیعێراقی و سوورییان پێبووە و بە نیازبوون بە شێوەینایاسایی بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن. ئاماژەیان بەوەشداوە، کە دوای ئەوەی......
سیلایدهه‌واڵ

رووسیا: ئێمە ئەفغانستان باش دەناسین، ناتوانن بەپێی یاساکانی رۆژئاوا بژین

KDC
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دەڵێ، ئەوان باش ئەفغانستان دەناسن و رۆژئاوا شكستیهێنا له‌ سه‌پاندنی تێڕوانینیدیموكراسییه‌ت به‌سه‌ریاندا کە ده‌یانه‌وێ فشار له ‌خه‌ڵكیئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن، به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا ژیانبگوزه‌رێنن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سێرگی‌ لاڤرۆف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا، له ‌میانەی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له ‌زانكۆیبه‌ڵتیقی فیدڕاڵی شاری‌ كالینینگراد، له ‌باره‌ی‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌، ئاماژەی بەوەدا، کە رۆژئاوا له ‌سه‌پاندنی تێڕوانینی دیموكراسی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یخه‌ڵكی ئه‌فغانستاندا شکستی هێنا، ئێستاش گه‌وره‌ترینهه‌ڵه‌یان ئه‌وه‌یه،‌ دوای گرتنه‌ ده‌ستی دەستەڵات له ‌لایه‌نتاڵیبانه‌وه،‌ ده‌یانه‌وێ فشار له ‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن،به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا ژیان بگوزه‌رێنن. باسی لەوەشکرد، ئەوان‌  باش ئەفغانستان ده‌ناسن،سه‌پاندنی حكوومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتوونابێت، ئه‌مەریكا به‌ سه‌پاندنی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ده‌وتدرووستكردنی دیموكراسی، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێك بوو سه‌ری له ‌شكسته‌وه‌ ده‌رهێنا. جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ كارێكی گه‌مژانه‌یه،‌ ئه‌گه‌ر واینیشان بده‌ی، ده‌توانی فشار له ‌خه‌ڵكی ئه‌فغانستانبكه‌ی، کە به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا بژین، ئه‌مه‌ هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێ به‌های دیاریكراوبه‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا به‌بێ گوێندانه‌ نه‌ریت و باریكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌ كه‌ رۆژئاوا كردوویه‌تی. وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا بارودۆخی‌ ئێستای‌ ئه‌فغانستانی‌ به‌ هه‌ره‌سهێنان وێنا كرد، كه‌ به ‌ته‌واوی‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان و، ئه‌مەریكا ووڵاتانی‌ رۆژئاواش هه‌وڵده‌ده‌ن به‌وپه‌ڕی‌ خێرایی له‌و وڵاته‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن....
سیلایدهه‌واڵ

بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە

KDC
لە سنووری پارێزگای دیالە، بۆمبێكی تیرۆریستانی داعش بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و، لە ئەنجامدا چەكدارێكی حەشد كوژرا و چواری دیكەش بریندار بوون.  بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ 17-8-2021، لە كاتی تێپەڕبوونی ئوتۆمبیلێكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەوزی دەریاچەی حەمرین، لە خۆرهەڵاتی دیالە، بۆمبێكی پێدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا......
سیلایدهه‌واڵ

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا دەکات

KDC
لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا تاووتوێ دەکات.  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، کۆبووەوه‌، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو له‌ تاوتوێكردنی دۆخی پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی لیتوانیا، سەرەتاش سەرۆکی لیژنە باسی رەھەندە سیاسیی و یاساییه‌كانى ئەو کەیسەى کرد......
سیلایدگشتی

تاڵیبان لێبوردنی گشتی دەردەکات

KDC
بزووتنەوەی تاڵیبان، لێبوردنی گشتی دەرکرد و داوا لە فەرمانبەران و بەرپرسانی حکوومەت دەکا بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان. بزووتنەوەی تاڵیبان لە ڕاگەیەنراوێکدا لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت راگەیاند و دەڵێ، لە هەمووان خۆشبووین، کەواتە بە متمانەوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانتان. سوهەیل شاهین گوتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندبوو، کە سەروماڵی خەڵكی ئەفغانستان دەپارێزن و چاوەڕوانی......
سیلایدهه‌واڵ

تورکیا نەخۆشخانەیەکی شنگال بۆردومان دەکات

KDC
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، نه‌خۆشخانه‌ی گوندێكی سەر بە قه‌زای شنگالیان بۆردومانكرد و بەپێی زانیارییەكانیش كوژرا و بریندارهەیە . کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌ی گوندی سكێنی قه‌زای شنگالیان كرد، زانیارییە سەرتاییەكانیش باس لەوە دەكەن کوژراو و بریندار هەیە. هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە ویستوویانە بچەنە شوێنی......
سیلایدهه‌واڵ

ژنە چالاکوانێکی کوردە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

KDC
یەکێ لە چالاکوانانی مەدەنی و مامۆستای زمانیکوردی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانەوەدەسگیرکرا. بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیکوردستان، نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ١٦ی٨ی٢٠٢١،هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە، چرۆ ئەحمەدی،چالاکوانی مەدەنی و یەکێ لە مامۆستایانی زمانیکوردییان لە ماڵی باوکی دەستگیرکرد و بەرەو شوێنێکینادیاریان گواستەوە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لانی کەم شەش کەسلە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان و جیا لە دەستگیرکردنی چرۆ ئەحمەدی، نێو ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کتێبو کەلوپەلی دیکەی ناوبراودا گرتووە. جێگەی باسە، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی چرۆئەحمەدی و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەزگای ئیتڵاعاتەوەرووبەڕووی کراونەتەوە ئاشکرا نەکراون....