KDC

Category : سیلاید

سیلایدهه‌واڵ

داعش بەسەر گوندێکدا دەدا و کوژراو هەیە

KDC
شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك‌ چه‌كداری تیرۆریستی داعش، هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی خه‌تابی ‌ناحییه‌ی قه‌راج، كوژراو و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای مه‌خموور راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی خه‌تابی‌ ناحییه‌ی قه‌راج و، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ نێو گونده‌كه،‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ روویداوه‌ و، چه‌ند كاتژمێرێك پێكدادان بەردەوام......
سیلایدهه‌واڵ

تەندرووستی کۆڵبەرێکی کورد ناجێگیرە

KDC
تەندرووستی کۆڵبەرێکی خەڵکی روانسەر، کە هەفتەی رابردوو لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە ناجێگیرە. بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، باری تەندرووستی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی شوانکارەی سەر بە شاری روانسەر، بە ناوی حسێن سەلەکانی تەمەن 51 ساڵ، کە پێنج رۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەری و، لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە و سەری بە......
سیلاید

بیست ساڵ لەمەوبەرو لە (11) ی سێپتەمبەردا

KDC
بیست ساڵ لەمەوبەرو لە (11) ی سێپتەمبەردا كۆمەڵێكی (19) كەس كە پەیوەندییان هەبوو بە ڕێكخراوی قاعیدەوە لە سێ شوێندا پەلاماری ئەمریكایانداو لەو هێرشانەدا (4) فڕۆكەی ڕفێندراویان بەكار‌هێنابوو كە دوانیان كێشا بە مەڵبەندی بازرگانی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرك و یەكێكی تریان كێشا بە پنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، لە نزیك واشنتۆن و......
سیلایدهه‌واڵ

پێشمەرگەکانی دیموکرات درۆنێکی ئێران تێکدەشکێنن

KDC
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ، تۆپبارانكردنی ‌بەرزاییەكانی كوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی پێكردووەتەوە و درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی ئێرانیان تێكشكاندووە. دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەیان بەوەكردووە، کە هێزەكانی رێژیمی ئێران، لە ئێوارەی هەینی 19ی خەرمانانەوە، دووبارە دەستیان بە تۆپبارانكردنی ناوچە و بەرزاییەكانی كوردستان......
سیلایدگشتی

چالاکوانێکی کورد سێ مانگە لە ژووری تاکەکەسیدایە

KDC
سێ مانگە چالاکوانێکی کورد لە ژووری تاکەکەسی ئیتڵاعاتدا دەستگیکراوە و، لە مافی پارێزەر و بینینی کەسوکارەکەیشی بێ بەش کراوە. بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای سێ مانگ لە دەستگیرکردنی میکائیل مینبەری، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە، لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە راگیراوە و، مافی پارێزەر......
سیلایدگشتی

شەرقولئەوسەت: رێژەی بەشداری هاووڵاتیانی عێراق بۆ دەنگدان زۆر کەم دەبێت

KDC
رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن، پێشبینی کەمی رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی 10ی مانگی دابێتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکا. بەپێی راپۆرتێکی ئەمڕۆی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی، بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە، کە چ حیزبەكان و چ هاووڵاتیانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هیچ گەرمییەکی پێوە دیار نییە و هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە،......
سیلایدهه‌واڵ

گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر دابەزیوە

KDC
بەرنامەکانی حکوومەتی ئێران بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە و قەبارە و ئاستی ئاوەکەش، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو رێژەیەکی زۆر دابەزیوە. بەرپرسی ناوەندی نەتەوەیی وشکەساڵی ئێران، رایگەیاندووە، بارودۆخی گۆلی ورمێ بە بەراورد لەگەڵ رابردوودا خراپتر بووە و، گەڕاوەتەوە پێش ئاستی گەڵاڵەی بووژانەوەی دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی. هەواڵدەریی......
سیلایدگشتی

ئەنتۆنیۆ گۆترێش: پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان بکەین

KDC
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دەڵێ‌، پێویسته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان بكرێت، چونکە ئه‌وان ده‌سته‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌ ده‌ست، هۆشداریشیدا له‌ كه‌وتنی دۆخی ئابووری وڵاتەکە‌ و مردنی هه‌زاران كه‌سیش لە ئاکامدا. ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان بكرێت و پره‌نسیپه‌كانیان بۆ روون بكرێته‌وه‌، به‌و ئاڕاسته‌ی كه‌ وا هه‌ست......
سیلایدگشتی

سەدرییەکان وەڵامی مالیکی دەدەنەوە

KDC
دوای لێدوانه‌کەی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا کە هێرشی کردە سه‌ر ره‌وتی سه‌در، ره‌وتی ناوبراو وه‌ڵامی مالیكی دایه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن، به‌ ركابه‌ری خۆمانت نازانین. عیسام حسێن، ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در، رایگەیاندووە، کە ئه‌ستێره‌ی نووری مالیكی كوژراوه‌ته‌وه‌ و، ئێستا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ نییه،‌ كه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ دیار بێت، ئەو گه‌یشتووه‌ته‌ ته‌مه‌نی......
سیلایدگشتی

دژە سەرسەختەکەی ئەردۆغان پەیامێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

KDC
سێدات پێکەر کە سەرۆکی یەکێ لە گرووپە مافیاییەکانی تورکیایە و، لە دوبەی پایتەختی ئیمارات نیشتەجێ بوو، ماوەیەکە لە ئەنجامی رێککەوتنی لەگەڵ کاربەستانی ئەو وڵاتە، تۆماری ڤیدیۆیی لەبارەی نهێنییەکانی دەوڵەت و گەندەڵییەکانی کاربەدەستانی ئاکپارتی بڵاوناکاتەوە، رایگەیاند، دەچێتە سووریا. سێدات پێکەر لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر......