ئافرەتی شۆرشگێڕی كورد(قەدەم خێر)ی فـەیلی
كەریم شارەزا لەسەردەمێكی زووەوە ناوچەی لۆڕستانی بچووك كاروباری خۆی بەڕێوەبردووەو لەسەردەمی حوكمڕانیی عەبباسییەكان لە ساڵی (1195)ی زایینیەوە تاكو سەردەمی حوكمڕانیی سەفەوییەكان لە ئێران لە ساڵی (1519) میرنشینیەكی نیمچە سەربەخۆی بووە. دوای ئەو مێژووەش هەر چەندە بەناو بەشێك بوو لە دەوڵەتی ئێران بەڵام مێرەكانی پشتاوپشت بەڕێوەبردنی ناوخۆی ناوچەكەیان لە دەست نەداوە،......

