KDC

دیوە تاریک و شاراوەکەی سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی

وێبینارێکی تایبەت و جیاواز ، لە نێو کوچەو کۆڵانە تاریک و لە بنمیچی شاراوەی نێو لاپەڕەکانی دونیایی ڕۆژنامەگەری کوردی و ڕۆڵی نەتەوەیی لە نێو ڕووداوە سیاسیەکانی مێژوودا ، دیوێکی گرنگی ئەم وێبینارەبوو ، بەدیدێکی جیاوازو ، لە ڕوانگەو گۆشە نیگایەکی نوێی سەردەمیانەوە ، بە دیدێکی ڕەخنە گرانەوە ، ڵاپەڕەکانی سەرەتایی ڕۆژنامەوانی کوردی و ھەڵدانەوەو پیشاندانی دیوە تاریک و نادیارەکانی ، بابەت و لێدوانی وێبیناری ئەم شەو بوو ، لە ژێر ناونیشانی ( دیوە تاریک و شاراوەکەی سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی ) .
بۆ بەڕێز : د. بەھات حەسیب قەرەداخی
لە دوو کاتژمێردا پێشکەشکرا ، بابەتێکی گرنگ و پێویست بۆ ئەمڕۆ ، چونکە زۆرێک لەو مێژووە ئەمڕۆ دوبارەدەبێتەوە ، دواتر میوانانی بەشداربوو بە سەرنج و بۆچوون و پرسیارەکانیان ھێندەی دی وێبینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد .

___

‎لەبەردەم بینای قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان بە شێوەی فەرمیی هەڵکرا 

KDC

هۆکاری سڕینەوەی ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکرێت

KDC

چەکدارێک لەسەر دابەشکردنی تاڵانی زەیتوون دەکوژرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW