KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆبونەوە

لە چوارچێوەی سەردان و کۆبونەوەکانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کوردستانی باشور ،شاندی ناوبراو سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد ،و لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی ناوبراو کۆبونەوە

شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، سەردانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پیرمام کرد،و لە لایەن وشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لێکرا.


لەکۆبونەوەکەدا ، باسێکی چروپڕ لەسەر ڕەوندی کوردستانی و پێویستی کاری لۆبیگەری و زیاد کردنی دۆست بۆ کوردستان قسەیان لە بارەوە کرا.

دواجاربەپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی کار و چالاکیەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، هاوکات لەسەر پشتیوانی لە کارو جالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی پێداگری کردەوە.
هەر دوو لا هاوڕا بوون لە دیدارو چاوپێکەوتنەکان بۆ ئاڵوگۆری بیروڕا لە پێناو خزمەت کردن بە دۆزی رەوای کوردستان بەردەوام بن.

___

باکوری کوردستان : پارت و ڕێکخراوە و چالاکوانان و ڕۆشنبیران پشتگیر خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن

KDC

سوید: شەش پەنابەر بە گومانی ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لەکاتی سوتاندنی قورئاندادەستگیر کرد

Harmn

سوید پەنابەران دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

Harmn