KDC

کۆبونەوەی بەشی ئافرەتان و لاوانی کۆنفدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی خاتوو سازان گورون، کۆبوونەوەی بەشی ئافرەتان و لاوانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا، کە تێیدا بە وردی باس لەوەکرا هەردوو بەشەکە بە جۆرێکی ئەکتیڤتر بۆ ئەمساڵ کاروچالاکییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

رۆژی شەممە، رێککەوتی 21.01.2023 و لە بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا، دوابەدوای کۆبوونەوەی بەرفراوانی کۆمیتەی گشتی، بەشی ئافرەتان و بەشی لاوانیش بەسەرپەرشتی بەرپرسی بەشەکە، خاتوو سازان گورون، کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و، ئەم کۆبوونەوەیەش تایبەت بوو بە ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا و هەندێک وڵاتی دیکەی ئەوروپا.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەوردی باس لەوەکرا، کە ئەو دوو بەشە بەجۆرێکی دیکە و بەشێوەیەکی ئەکتیڤتر لەمساڵدا کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، کە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەرنامە و پڕۆژەی تایبەتیان هەبێت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن، ئەوەش بەهاوکاری ناوەندەکان.

جێی باسە، بڕیاری ئەوەش درا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ئەندامانی هەردوو بەشەکە لە ناوەندەکانی دیکە ئەنجام بدرێت .

___

ئەمەریکا: کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لەبارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئاڵای کوردستانی شەکاندەوە

nusar1

کۆنفیدراسیۆن سیمینارێکیان بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی شەهیدبوونی شێخ سەعید سازکرد

nusar1

ئۆکرانیا ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لە شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

nusar1