KDC

کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای زارا محەمەدییان کرد

دوێنێ پێنج شەممە چەند کوردێکی پارچەکانی کوردستانی دانیشتووی ئەمەریکا، لە بەردەم وەزارەتی ئەمەریکا کۆبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای 5 ساڵ بەندکرانی خانمە چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردییان کرد، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەریدا سەپێندراوە.

وەک ناڕازایەتی نیشتاندانی بەرانبەر سزادانی چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی، زارا محەمەدی، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای 5 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و، ئێستا لە گرتووخانەی ئافرەتانی سنە یە بۆ بەسەربردنی ماوەی بەندکردنەکەی ، دوێنی کوردانی دانیشتووی ئەمەریکا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ داکۆکیکردن لەو خانمە چالاکوانە کۆبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان کرد.

شایانی باسە، زارا محەمەدی چالاکوان و مامۆستای خۆبەخشی زمانی دایک و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی رابڕدوو سزای 10 ساڵ زیندانییکردنی بۆ دەرچووبوو، دواتر لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ 5 ساڵ کەمکرابوەوە، لە رێککەوتی 8ی1ی2022، بەپێى خۆى چووە گرتووخانەی ئافرەتانی شاری سنە، بۆ ئەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانییکردنەکەی لە گرتووخانە بەسەر ببات.

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازا دەکات

Harmn

سیمینارێک بۆ سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

Harmn

24.4 کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕەی بۆردومانکردنی قەڵادزێ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Harmn