KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکەن، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ نوێنەرایەتی هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور و گرووپی هاوکاری بە جیهانی بوون، کە لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاندییەوە دیاریکراوە.

دەقی پەیامەکە:

ئێمە وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بورهان ئەحمەدی لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاندییەوە، وەک نوێنەرایەتی پارتەکەی بۆ نێو هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور و گرووپی هاوکاری بە جیهانی بوون ، پیرۆزباییەکی گەرمی خۆمانی ئاڕاستە دەکەین.

هەڵبژاردنی کاکە بورهان ئەحمەدی، وەک کوردێک کە بووەتە نوێنەری پارتی سۆسیال دیموکراتی دەستەڵاتدار لە فینلاند بۆ هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور و گرووپی هاوکاری بە جیهانی بوون، خۆی لە خۆیدا جێی خۆشحاڵی و شانازییەکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و، هیوای سەرکەوتنی لەو ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازین.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

9ی2ی2022

___

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

KDC

پۆلیسی فەڕەنسیی قاچاخچییەکی مەترسیداریان دەسگیر کرد

Xelan

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

Harmn