KDC

گوتاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی سوید خوێندرایەوە 

بە بۆنەی 34ەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو و، تێیدا سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گوتارێکی خوێندەوە.

کۆبوونەوەکە بە بەشداری نوێنەرانی لایەنە سویدی و کوردستانییەکان ئەنجامدرا و، تێیدا ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، گوتارێکی لە پەرلەمانی سوید پێشکەش کرد و، لەو کۆبوونەوەکەدا، داوایان کرد، کە ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، ببێتە ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی.

جێی باسە، کۆبوونەوەکە کە تایبەت بوو بە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی کۆتایی هات

___

ڕۆڵی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان لە جێبەجێکردنی یاساکان

KDC

لە هەولێر ساختەکارێکی فیزا دەستگیر دەکرێت

KDC

کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوەبەری {ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە- فینلاند}بەرێوە چوو

KDC
KDC

FREE
VIEW