KDC

ئۆسلۆ: پێشانگایەک بۆ شێوەکارێکی کورد دەکرێتەوە 

لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج، پێشانگایەک بۆ هونەرمەندی شێوەکاری کورد، یوسف سوری دەکرێتەوە و، ناوبراویش بە ئاگادارییەک داوا دەکات، کە کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆ بەژداری لە پێشانگاکەدا بکەن.

دەقی ئاگادارییەکە:

بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەنە سیاسییەکان، رەوەندی کوردستانی و کۆمیتە و کۆمەڵە کولتورییەکان و هەموو هونەرمەند و هونەر دۆستان لە ناوچەی

Oslo, Lillestrøm, Lørenskog, Østfold.

پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ زیاتر لە ٥٠ تابلۆ لە کارە هونەرییەکانم دەکرێتەوە، وەک رێزگرتن و خۆشەویستی و پێکەوە بوون.

بەڕێز قایمقامی

Lillestrøm Ordfører

Jørgen Vik

لە کردنەوەی پێشانگاکە ئامادە دەبێ و، پەیامێک پێشکەش دەکات.

هەروەھا بەڕێز قایمقامی

Lørenskog ordfører

Ragnhild Bergheim

ئامادە دەبێت. ھاوکات زۆر لە کەسایەتییەکانی ڕێزدار ئامادە دەبن بۆ بینینی پێشانگاکەمان. ئێوەی بەرێزیش لەھەر شوێنێکن، دەتوانن تەشریف بێنن و بەشداربن لەگەڵمان. ھاتن بۆ ھەمووانە.

زۆر سوپاس بۆ کۆمیتەی گشتی کۆمەڵەی کوردی لە نەرویج، کە ئەو شوێنەیان بۆ دابین کردین و هاوکار و پشتیوانمان بوون.

ئادرەسی پێشانگاکەمان:

ناوەندی قازی

Strømsveien 85

2010 Strømmen

کاتژمێر: ١ بۆ ٤ی ئێوارە

رێککەوت: 25.03.2022

یوسف سوری

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی یادی٢٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن دیداری لەگەڵ دۆستێکی کورد سازدا

Harmn

بەلجیکا: کورداستانیانی شاری لیڤین نەورۆزیان بە ئاهەنگێکی شکۆدار پیرۆز کرد

Harmn