KDC

ئاھەنگی نەورۆز لە وڵاتی ئەڵمانیا ، لە شاری کۆڵن بەرز ڕاگیرا 

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆن و کۆمکارو کۆمەڵەی خۆیبوون و بەشێکی زۆر لە چالاکوان و کەسایەتی و ژمارەیەکی دیاری کوردانی تاراوگە بەخۆشحاڵیەوە بەشداری چالاکیەکانی ئاھەنگی نەورۆزیان کرد ، بێگومان زۆر لە ھونەرمەندانی ناودار بەشداربوون و بە دەنگی بەسۆز و موزیکی جوانی کوردەواری بەشداربووانیان دەھێنایە جۆش و خرۆش و ئاھەنگەیان ڕازاندبووە .
لە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ دوایی کردنەوەی ئاگری نەورۆز و بەرنامەکانی ئاھەنگەکە دەستی پێکرد ، دوای خوێندنەوەی وتاری بەخێرھاتن لەلایەن بەڕێز کاک عیسا پێشکەش کرا و کورتەیەکی مێژووی لە سەر نەورۆز لە لایەن بەڕێز شێخ جەزاوە پێشکەش کرا و چالاکی گروپی منداڵان بەشداریان ھەبوو ، بەم شێوەیە ئاھەنگەکە تا کات ژمێر نۆی شەو بەردەوامی ھەبوو و بەشێوەیەکی جوان کۆتایی پێھات .

___

پلاسخارت هێرشەکەیی سەر هەولێر ،عێراق بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات

KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک لەسەر هێرشەکەی مانهایم بڵاو دەکەنەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لە بەردەم سەفارەتی ئێران خۆپیشاندان دەکەن 

KDC