KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا بەفەرمی مۆڵەتی کارکردنی لەو وڵاتە وەرگرت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا بەفەرمی مۆڵەتی کارکردنی لەو وڵاتە وەرگرت

دوای ئەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا دامەزرا، ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتەوە، مۆڵەتی فەرمییان بۆ کارکردن وەرگرت.
عەبدولوەهاب تاڵەبانی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، رایگەیاند، کە ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن ئەو وڵاتەوە مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە و، دەتوانن کاروچالاکییەکانیان وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجام بدەن.جێی باسە، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، لە رێی ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە، داوا لەسەرجەم کوردانی دانیشتوویئەو وڵاتە دەکات، دەرگای ناوەندەکەیان ئاوەڵایە بۆ هەر کوردپەروەرێک، کە تێیدا کاروچالاکییەکانی ئەنجام بدات و، بە تواناکانی خزمەت بە دۆزی گەلی کوردستان بکات

___

ئەو کەسانە کێن کە پێویستیان بە وەرگرتنی چوارەمین ڤاکسین هەیە؟

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی جنێف گردبونەوەیەکی پاڵپشتی بۆ ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا

nusar1

ناتۆ بەفەرمی وەڵامی پێشنیاری ڕووسیا لە بارەی گرژییەکانی ئۆکرانیا دەداتەوە

nusar1