KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی جنێف گردبونەوەیەکی پاڵپشتی بۆ ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری جنێف، ڕۆژی هەینی ١٣ی ٢ی ٢٠٢٦، گردبونەوەیەکی ئارام و یاسایی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پاڵپشتی ئافرەتانی کوردستان لە سویسرا ئەنجامدا .

لەو چالاکییەدا بەشداربووان، بە تایبەتی ئافرەتان، دەنگی هاوبەشی و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئافرەتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشاندا. چەندین وتار بە زمانی کوردی و فەرەنسی پێشکەش کرا و تیشک خرا سەر ئازار و کێشەکانی گەلی کوردستان، بە تایبەتی ئەو دۆخەی ئافرەتان تێیدا دەژین.

لە ماوەی گردبونەوەکەدا هەروەها نمایشێکی هونەری پێشکەش کرا کە وێنە و پەیامەکانیان دەربڕی هەست و خواستەکانی گەل بوو. بەشداریکردنی ئافرەتان و لاوان وایکرد دەنگی ئازادی زیاتر بەرز بێتەوە و پەیامی یەکگرتوویی بە جیهان بگەیەنرێت.

ئەم چالاکییە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پشتگیری لە ماف و ئازادییەکانی ئافرەتانی کوردستان دادەنرێت، کە بە شێوەیەکی ئارام و مەدەنی ئەنجامدرا

___

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

KDC

حکومەتی فەرەنسا هۆشداری لە پەرەسەندی لەناکاو بۆشەپۆلی پێنجەم لە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات

KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد دامەزرا

nusar1