KDC

ئەڵمانیا- نووسەر بوبێ ئەسەر سەردانی ئۆفیسی ناوەندی رەوەندی كوردستانی دەكات

بەرپرسی ناوەندی رەوەندی كوردستانی – دوسلدۆرف كەژاڵ دەروێش پێشوازی لە نووسەری كورد بووبێ ئەسەر لە ئۆفیسی ناوەند لە شاری دۆسلدۆرف كرد، و هەردوو لا تاوتۆی چەندین پرسی تایبەت بە رەوەندی كوردستانیان كرد.
لە دیدارەكە دا كەژال دەروێش بە پوختەیەكی گشتی لەبارەی چاڵاكی و پرۆژەكانی ناوەندی رەوەندی كوردستانی بۆ میوانەكەی خستە روو، و جەختیشی كرد لەسەر پێویستی ناوەندەكە بە توانا و بەهەرەكانی رۆشنبیر و نووسەرانی كورد لە دەروەی وڵات.
لای خۆشییەوە بووبێ ئەسەر خۆشحاڵی خۆی بە بیستن و بینینی كارەكانی ناوەندی رەوەندی كوردستانی دەربڕی و ئامادەبوونی خۆی بۆ پێشكەشكردنی هەر خزمەت و هاوكاریێك پیشان دا، ئەسەر لە هەمان كاتیش دا داوای كرد ناوەندی رەوەندی كوردستانی كاری خۆی لە نێو رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەرانی كورد فراوانتر بكات.
بووبێ ئەسەر لە میانەی سەردانەكەیدا دوایین دوو كتێبی خۆی وەكو دیاری پێشكەش بە كتێبخانەی ناوەندەكە كرد، و لە بەرامبەریش دا كەژال دەروێش كتێبێكی سەرۆك بارزانی بە ناوی ناوەندی رەوەندی كوردستانی پێشكەش بە میوانەكەی كرد.

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

Harmn

ناوەندی نەرویج دیپلۆمی رێزلێنانی بەخشییە چەند کوردێک

Xelan

کیێڤ بۆ مۆسکۆ :تەرمی زیاتر لە 1500سەربازی ڕوسیامان لەبەردەستە

Harmn