KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا بەبۆنەی سەرکەوتنیان خەڵاتی یانەیەکی ناوەندەکەیان دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی کەلتووری و کۆمەڵایەتی کوردی لە ڤیەننا، خەڵاتی یانەی تۆپی پێی کوردڤین FC KURD WIENی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان کرد.

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 10-7-2022 لە پێشوازییەکی گەرمدا و، بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی یانەی کورد ڤینی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لەلایەن هەڤاڵان ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و نزار موسا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، خەڵاتیان پێشکەش کردن.

خەڵاتەکانیش بەخشرایە سەرۆکی یانەکە شەریف مەجدۆ و ڕاهێنەرەکان و ستافی بەڕێوەبەر و سەرجەم یاریزانەکان، هاوکات سوپاس و پێزانینی ناوەندیان بۆ سەرکەوتنەکانیان ئاڕاستە کران

شایانی باسە، یانەی تۆپی پێی کوردڤین لە کێبڕکێکانی ڤیەننا پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.





___

بەریتانیا : تیپێکی تۆپی پێی سەربە بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

nusar1

کۆمەڵەیەکی کوردی لە نەوریج داوادەکات لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن درێژە بە چالاکییەکانی بدات

nusar1

ئەڵمانیا بە دوای سزای نوێدا دەگەڕێت بۆ بیلاڕوس

KDC