KDC

تاهیرهەورامی سوپاسنامە ئاڕاستەی بەشێک لە ڕاگەیاندنکارانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات


 
بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سوپاسنامەی ئاڕاستەی بەشێک لە راگەیانکارانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد، ئەوەش وەک پێزانینێک بۆ کارەکانیان.


 
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێککەوتی 10ی8ی2022، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لەبەرانبەر کارەکانیان بۆ ماڵپەڕی ناوەندنی ڕەوەندی

کوردستانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان عەرەفات کەرەم و، جەودەت نەجار ئەندامان لە بارەگای بارزانی، سوپاسنامەی تایبەتی پێشکەش بە هەریەکە لە دکتۆر بەهات حەسیب قەرەداغی، مزەفەر ئەحمەد، خێڵان بەختیار، هەکار هەرکی، شاگوڵ دڵشاد، عەلی جەمال، کرد، ئەوەش لە پای کارەکانیان بۆ راگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هەر لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا.

___

نزیکەی 80کۆچبەر لە دورگەیەکی نێوان تورکیا و یۆنان داوای هاوکاری بە هەناوەچوون دەکەن

nusar1

ناوەندی سوید بەشداری کۆبوونەوەی یەکگرتنی دوو پارتی کوردستان دەکەن

nusar1

سویسرا: ناوەندی بازل کۆنفرانسی خۆی سازکرد

nusar1