KDC

پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستان بۆ دێموکرات و پارتی لە ئەمریکا 

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، بەرانبەر بە ١٦ی ئاگوست، ٧٧تەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەرەها یادی ٧٦ ساڵەی راگەیاندنی پارتی دێموکراتی کوردستان، لە وڵات ئەمریکاو لە دەڤەری واشنگتن لە دوو بۆنەی بەشکۆدا ئەم یادە بە بەشداری ئەندامانی رەوەندی کوردستانی و ئەندام و لایەنگرانی هەر دوو پارتەکە بە شکۆوە پیرۆز کرا.
نوێنەرایەتی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، پەیامی پیرۆزبایی بەم بۆنەیەوە پێشکەش بە هەر دوو حیزبی هاوخەبات کرد.
بە تایبەتی پەیامەکەی کۆنفیدراسیۆن بۆ حیزبی دێموکرات وێرای پیرۆزیابی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی ئەو حیزبە، هاوکات پیرۆزبایی و دەربڕینی خۆشحاڵی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە بۆنەی یەکریزی حیزبی دێموکراتەوە بوو کە ئەم خۆشحاڵییە کۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتمانپەروەرانی کوردستانی لەسەرتاسەری جیهان گرتۆتەوەو هیوایەکی زۆری خولقاندوە لەسەر گەشەو بوژانەوەی چڕتری خەباتی نەتەوایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان…

___

کوردستانیانی شاری نۆیرنبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا ئاگری نەورۆز دەکەنەوە 

KDC

کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی 79یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە

Harmn