KDC

لەندەن: سیمینارێک لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان سازدەکرێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن ،بەشداری لە سیمینارێک کرد لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن شەوبۆ محەممەد و بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداربوون لە سیماینارێک کە بۆ دکتۆر شایان جاف سازدرابوو ، لەژێر ناونیشانی (بیرکردنەوەی جەمعی بۆ دامەزراندنی پلانی چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بەشێوەیەکی ئاشتی).

جێی باسە، سیمینارەکە لە ماڵی کوردی بۆ گفتوگۆی ئاشتی هەمیشەیی، سازکرا و، تێیدا چەندین کوردی دانیشتووی لەندەن، بەشدارییان تێیدا کرد و، دواتریش هەندێ لە ئامادەبووان بیر و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

___

تورکیا :قەیرانی ئابووری منداڵانی لە قوتابخانەکان دابڕیووە

Harmn

دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری دا ،کە ئەردۆگان قەرەبووی دەمیرتاش بکاتەوە

Harmn

واشنتن: نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لە كۆڕێكدا دەربارەی ناتۆ باسی پێشمەرگەی کرد

Harmn