KDC

ناوەندی ڕەوەندی ڤۆلفسبورگ ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخست

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤۆلفسبورگ ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخست

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤۆلفسبورگ، رێپێوانێکیان بەمەبەستی پشتگیریکردنی خۆپیشاندەرانی کوردانی رۆژهەڵات و ئێران بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان سازدا، کە تێیدا وتاری رێکخەر و لایەن و چالاکوانی خوێندرانەوە و لە رۆژنامەی شارەکەش، وەک هەواڵێکی گرینگ بڵاوکرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 20.11.2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤۆلفسبورگ ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەبرد.

ڕێپێوانەکە بە بەشداری ڕەوەندی کوردستانی و ئێرانییەکان و، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، لە ویستەگەی شەمەندەفەری شارەکە تا پێش بینایی شارەوانی ڤۆلفسبورگ بەڕێوەچوو.

دواتر سالار کەرکوکی ڕێکخەری ڕێپێوانەکە، وتارێکی بە زمانی ئەڵمانی پێشکەش کرد و، پاشانیش وتاری لایەنەکان و چالاکوانان خوێنرانەوە.
جێی ئاماژەیە، ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی پارچەکانی کوردستان بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد و، ڕێپێوانەکەش لە ڕۆژنامەی ڤۆلفسبورگی شارەکە بڵاوکرایەوە.

___

فەرەنسا: دووکەس بە تۆمەتی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا دەستگیرکران

nusar1

لەزەریای هیندی هێرش کراوەتە سەر کەشتیەکی بازرگانی ئیسرائیل

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارک کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕۆژی ئاڵا سازدا

nusar1