KDC

هەولێر: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی شەوی یەڵدا دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری هەولێر، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسفەی زەردەشتی بەشداری مەراسیمی شەوی یەڵدای کرد، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و نوێنەرانی رێکخراوەکان ئامادەی بوون.

ئێوارەی ڕۆژی 20.12.2022 موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسفەی زەردەشتی، بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا، بەشداری لە نەریت و فەرهەنگی نەتەوەی کورد و پیرۆزکردنی شەونشینی (شەوی یەڵدا) کرد، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان ئامادەبوون، ئەو شەوەیان یادکردەوە.

جێی ئاماژەیە، شەوی یەڵدا، یا شەو چلە، سەرەتای وەرزی زستان و درێژترین شەوە، کە بەگوێرەی باوەڕی میتانییەکان لەدایکبوونی خۆر دێت، میتانییەکان یەکێکن لە نەتەوەکانی مادد، کە پێش 1500ساڵ پێش میلاد، باوەڕیان بە یەکتاپەرستی خۆر هەبووە، ئەم باوەڕە بۆ زەردەشتی و دواتر لە ناو کوردەواری بە شەو چلە، یا شەوی یەڵدا، واتە لەدایکبوون دێت، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شەو چلە ناسراوە و، زیاتر لەسەر فەرهەنگ و کلتوری کوردەوارییەکەی خۆی ماوەتەوە.

س،ح

___

کۆبوونەوەی نێوان لاڤرۆڤ و کۆلیبا ئەنجام دەدرێت 

KDC

ئیتاڵیا: زریانێکی بەھێز و تەرزەیەکی زۆری قەبارە گەورە دەبارێ و زیانی زۆری دەکەوێتەوە

KDC

سوید :کێشەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت و ناسنامە گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە

Harmn