KDC

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی نەمسا دەکات

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی پێشوازی لە مامۆستای زانکۆ ،چالاکوان و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی نەمسا کرد

ڕۆژی پێنج شەممە 05.01.2023 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی ،بە ئامادەبونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەند لە هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە نزار موسا مامۆستای زانکۆ ، چالاکوان و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی نەمسا و عەجیل مزوری کرد

لەدانیشتنێکی یەک کاتژمێری باس لە کارو بەرنامەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی نەمسا لەبواری پەروەردە و گرنگی دان بەزمانی کوردی وهەولدانی زیاتر بۆ ئاشناکردنی کۆمەلگای نەمسا بەکولتورو ڕەسەنایەتی گەلی کورد و رونکردنەوەی زیاتری ئەو رووداو کارەساتانەی لەسەدەی ڕابردوو بەسەر گەلی کورد هاتون کران

لەکۆتایی دیدارەکەدا ، لەلایەن بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستان پالپشتی و هاوکاری بۆ بەرنامەوکارەکان دوپاتکرایەوە

س،ح

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانیی نەمردا

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر لە ناوچەی پشدەر و سەردەشت کۆچی دوایی کرد

KDC