KDC

کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر لە ناوچەی پشدەر و سەردەشت کۆچی دوایی کرد

شەوی شەممە عومەر ئاغای سالاری باوکی پێشمەرگەی دێرینی کوردستان بابەکر سالاری لە تەمەنی سەت و دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەری شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عەشیرەتی میراودەلی لە ناوچەی پشدەری باشووری کوردستان بوو، عومەر ئاغا یارمەتیدەری هەموو شۆرشەکانی کوردستان بووە و بەرێز مەلا مستەفای بارزانی نەمر دوو جار لە ناوچەی ئالانی سەردەشت لە نێوان ساڵەکانی 1963و1967 میوانی بووە و جاری یەکەم 900 پێشمەرگە وجاری دووهەم 500 پێشمەرگەی لە گەڵدا بووە.
ناوەندی ڕەوەندی کوردی لە فینلاند وێڕای بەرزنرخاندنی هاوکارییەکانی بۆ شۆرشی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات و هیوای ساغی و سڵامەتیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ، روحی شاد و یاد و ناوی هەرمان بێت.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند

___

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسی چەتم هاوسی کرد

Harmn

ئەڵمانیا:ڕەوەندی کوردستانی لە شاری نۆیرنبێرگ یادی جەژنی نەورۆزیان کردەوە

Harmn

ناوەندی بەلجیکا و کۆمەڵەی هێڤی بەشداری فیستیڤاڵی کولتورییان کرد

Harmn