KDC

ناوەندی بەلجیکا و کۆمەڵەی هێڤی بەشداری فیستیڤاڵی کولتورییان کرد

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەلجیکا و کۆمەڵەی هێڤی، پێکەوە بەشداری فیستیڤاڵی ساڵانەی کولتورییان لە شاری لیوڤن کرد و  جۆرەها چالاکیی کولتورییان پێشکەش کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی٤ی٢٩٢٦ لە چوارچێوەی فیستڤاڵی کولتوریی ساڵانەی شاری لیوڤنی بەلجیکا، کە هەموو ساڵێک بۆ ناساندنی کولتور و فەرهەنگە جیاوازەکانی جیهان ڕێکدەخرێت، ئەم ساڵیش چەندان نەتەوە بەشداری بوون و نمایشی جیاواز و سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کرد.

لەنێوان ئەو نەتەوانەدا، کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو و کولتوریی دەوڵەمەند، بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری کرد. ئەم بەشدارییە لەلایەن دوو ڕێکخراوی چالاکی کوردییەوە ئەنجامدرا، وەک: کۆمەڵەی هێڤی و ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەلجیکا.

ڕێکخراوەکان بە هاوکاریی یەکتر نمایشێکی کولتوریی جوانیان پێشکەش کرد، کە بریتی بوو لە:

گۆرانی کوردی بە هاوکاریی تیپی میوزیکی نۆژین، گروپی  هەڵپەرکێی کۆما چیایێ کرمانجی.

چەندان وڵات بەشداری بوون، وەک:

کرواتیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، هەنگاریا و هەرێمی فلاندەرنی -بەلجیکا.

هەریەک لەمانە، بە جلوبەرگی کۆن و نیشتمانی، لەسەر شەقامەکان نمایشی سەما و میوزیک و گۆرانییان پێشکەش کرد، کە ڕەنگدانەوەی کولتوورییان بوو.

بەشداری کورد لەم فیستڤاڵەدا، گرنگییەکی زۆری هەبوو، چونکە پیشاندانی ناسنامەی کولووریی کوردی بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە.

نمایشی کوردی بە هەڵپەرکێ و گۆرانی، زۆر بەدڵی ئامادەبووان بوو و پێشوازییەکی گەرمی باشی لێکرا.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی یادی ٧٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

KDC

پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە سەرۆکی یانەی Kurdish Fc کرد

nusar1