KDC

نەرویج: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری رێورەسمێکی تایبەت دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، بەشداری مەراسیمێکی تایبەت بۆ پاڵپشتی شۆڕشی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، کە تێیدا بەرپرسی ناوەند، وتارێکی بەو بۆنەوە پێشکەشکرد.

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٧/١/٢٠٢٣ لە شاری ئۆسلۆ لەلایەن ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵاتەوە رێورەسمێک بۆ پاڵپشتی شۆڕشی ژینا ،لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، بە بەشداری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ، پارت و ڕیکخراو ، کەسایەتی سیاسی و هونەری ، ڕۆشنبیری کوردستانی، ئێرانی ،نەرویجی و بەلوچەکانی ئێران بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەکەدا دکتۆر نورەدین خۆشناو  بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، وتاری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

جێی باسە، مەراسیمەکە بەوتار لایەنە سیاسیەکان ،لەگەڵ چەند شیعر و پەخشانێک لەلایەن ڕۆشنبیرو شاعیران پێشکەشکران هونەرمەندانیش بەرنامەی هونەریی خۆیان پێشکەش کرد

___

بەلجیکا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات

KDC

لەم وڵاتە سێ هاووڵاتی کورد دەکوژرێن

KDC

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە پزیشکێکی کورد دەکات کە خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیای بەدەستهێناوە

Karzan