KDC

کۆبونەوەی بەشی ئافرەتان و لاوانی کۆنفدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی خاتوو سازان گورون، کۆبوونەوەی بەشی ئافرەتان و لاوانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا، کە تێیدا بە وردی باس لەوەکرا هەردوو بەشەکە بە جۆرێکی ئەکتیڤتر بۆ ئەمساڵ کاروچالاکییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

رۆژی شەممە، رێککەوتی 21.01.2023 و لە بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا، دوابەدوای کۆبوونەوەی بەرفراوانی کۆمیتەی گشتی، بەشی ئافرەتان و بەشی لاوانیش بەسەرپەرشتی بەرپرسی بەشەکە، خاتوو سازان گورون، کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و، ئەم کۆبوونەوەیەش تایبەت بوو بە ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا و هەندێک وڵاتی دیکەی ئەوروپا.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەوردی باس لەوەکرا، کە ئەو دوو بەشە بەجۆرێکی دیکە و بەشێوەیەکی ئەکتیڤتر لەمساڵدا کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، کە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەرنامە و پڕۆژەی تایبەتیان هەبێت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن، ئەوەش بەهاوکاری ناوەندەکان.

جێی باسە، بڕیاری ئەوەش درا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ئەندامانی هەردوو بەشەکە لە ناوەندەکانی دیکە ئەنجام بدرێت .

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە خاتوو ڕوناک مەولود کرد

nusar1

چوار فڕۆکەی رووسیا ئاسمانی سویدیان بەزاند 

KDC

گرینلاند لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 3.5 تریلیۆن تۆن سەهۆڵی لەدەستداوە

KDC