KDC

بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ناوەند و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا

ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی بەرپرسی ناوەندەکان لەگەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا، کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ کاروچالاکییەکانی ساڵی رابردووی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان کرا، هاوکات بەرچاوڕوونیش بۆ کاروچالاکییەکانی ئەمساڵی خرانەڕوو.

رۆژی شەممە، رێککەوتی 28ی1ی2023، بەئامادەبوونی زۆربەی بەرپرسی ناوەندەکان لە ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا، کۆبوونەوەی بەرپرسی ناوەندەکان و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا، کە تێیدا ناوەندی لێکۆڵینەوە ئەو شیکارییەی بۆ کاروچالاکییەکانی ساڵی 2022ی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان ئەنجامی دابوو، بە وردی شیکاری بۆ کراو، وەک هەنگاوێکی باش توانی ئاستی کاروچالاکییەکانی ناوەندەکان بخاتەپێش چاو، هاوکات بەرچاوڕوونیش بداتە گشت لایەک بۆ ئەوەی ئاڕاستە و گرینگی چالاکییەکان بۆ ئایندە ڕوونتربن.

دواتر لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە لەسەر دەرەنجامەکانی کۆبوونەوەی بەرلین و بڕیار و، هەندێ لەو بابەتانەی کە پێویست بوون ڕوونکرانەوە و، بەرپرسی ناوەندەکانیش لەو ڕووەوە لێدوان و گفتوگۆ و پرس و بۆچوونیان هەبوو، وە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریش لەسەر بەشی ڕاگەیاندن و دارایی و ڕێکخستن و ئافرەتان و لاوان، ڕێنمایی و گفتوگۆیان کرد.

جێی باسە، بەشێک لە ناوەندەکانیش لەسەر کاروچالاکییەکانی خۆیان، ڕوونکردنەوە و گفتوگۆیان هەبوو و، بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

___

شفابارزانی« سەرۆک مەسعود بارزانی بەبایەخەوە لە کاری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی دەڕوانێت»

nusar1

کۆریایی باکور :-دیالۆگی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردەوە داوای ئاشتی لەگەڵ باشور دەکات

KDC

کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای زارا محەمەدییان کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW