KDC

بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ناوەند و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا

ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی بەرپرسی ناوەندەکان لەگەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا، کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ کاروچالاکییەکانی ساڵی رابردووی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان کرا، هاوکات بەرچاوڕوونیش بۆ کاروچالاکییەکانی ئەمساڵی خرانەڕوو.

رۆژی شەممە، رێککەوتی 28ی1ی2023، بەئامادەبوونی زۆربەی بەرپرسی ناوەندەکان لە ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا، کۆبوونەوەی بەرپرسی ناوەندەکان و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا، کە تێیدا ناوەندی لێکۆڵینەوە ئەو شیکارییەی بۆ کاروچالاکییەکانی ساڵی 2022ی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان ئەنجامی دابوو، بە وردی شیکاری بۆ کراو، وەک هەنگاوێکی باش توانی ئاستی کاروچالاکییەکانی ناوەندەکان بخاتەپێش چاو، هاوکات بەرچاوڕوونیش بداتە گشت لایەک بۆ ئەوەی ئاڕاستە و گرینگی چالاکییەکان بۆ ئایندە ڕوونتربن.

دواتر لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە لەسەر دەرەنجامەکانی کۆبوونەوەی بەرلین و بڕیار و، هەندێ لەو بابەتانەی کە پێویست بوون ڕوونکرانەوە و، بەرپرسی ناوەندەکانیش لەو ڕووەوە لێدوان و گفتوگۆ و پرس و بۆچوونیان هەبوو، وە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریش لەسەر بەشی ڕاگەیاندن و دارایی و ڕێکخستن و ئافرەتان و لاوان، ڕێنمایی و گفتوگۆیان کرد.

جێی باسە، بەشێک لە ناوەندەکانیش لەسەر کاروچالاکییەکانی خۆیان، ڕوونکردنەوە و گفتوگۆیان هەبوو و، بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

خەرجیی ساڵێكی ئاوارەكانی هەرێم ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا

KDC