KDC

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە دۆستی گەلی کوردستان مەلیکە مەزان دەکات

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی بەئامادەبونی بەرپرسانی دیسکە جیاوازەکان و نوێنەری کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم و پێشوازی لە نوسەر شاعیری ئەمازیغی و دۆستی گەلی کوردستان مەلیکە مەزان کرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 07.02.2023 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی بەئامادەبونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم و جەودەت نەجار ،عەلی فەیلی ،دکتۆر عەرەفات ئەکرەم بەرپرسانی دیسکە جیاوازەکانی بارەگایی بارزانی و سمکۆ بۆتانی شاعیر و کەسایەتی کوردستانی ڕۆژئاوا پێشوازی لە مەلیکە مەزان نوسەر شاعیر ئەمازیغی دۆستی گەلی کوردستان کرد

لەدیدارێک دا بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی ئاڵای کوردستان بە واژوی خۆی پێشکەشی مەلیکە مەزان کرد و ستایشی هەڵوێستی ئازا و نیشتیمانیەکانی بەرامبەر گەلی کوردستان کرد و ، هاوسۆزی وهاوڕێی ڕێگایی ڕزگاری بۆ هەردوو گەلی کوردستان و ئەمازیغی خواست

جێی ئاماژەیە مەلیکە مەزان شاعیر و نوسەری گەلی ئامازیغی لە ساڵی 1960 لە باکوری ئەفریقا لەدایکبووە ، بەدۆستێکی گەورەی گەلی کورد ناسراوە ،یەکێکە لەوانەی هەمیشەخۆشەویستی بۆ گەلی کورد و ئاڵاو  خاکی کوردستان و پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان و سەروەر وسبولی نەتەوەکەمان هەبووە ، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوو وەک دۆست ودڵسۆزێکی بەئەمەک خۆشەویستی گەلی کورد لەمەیدان بووە ، داکۆکی لەدۆزی گەلی کورد کردووە ، چەندین لێکۆڵینەوە و رۆمان ودیوانی شیعری کاریگەری لەسەر کوردهەیە،بەردەوام لە ڕێی بەرهەمەکانیەوە پشتگیری لەگەلی کوردستان دەکات، و ڕێزی زۆری بۆ قوربانیدان و تێکۆشانی پێشمەرگە هەیە.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی حزبی دیموکرات دەکات 

KDC

بە هۆی بەفرێکی زۆرەوە رێگای چەندین گوندی کوردستان داخراون

KDC

ناوەندی برۆکسل سەبارەت بە چەند پرسێکی تایبەت کۆبونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW