KDC

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

لەشاری کۆڵن جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە ناساندنی کتێب و بەرهەمەکانی نوسەر و شاعیر و رووناکبیرێکی کوردی ئەرمینیا دەکات.

لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی کۆمکار لە کۆڵن، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندێکی یاوەری، بەشداری مەراسیمێکی تایبەت بە ناساندنی کتێب و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیر و رووناکبیری کوردی ئەرمینیا، بۆیک عەسکەر-یان، کرد.

بۆیک عەسکەر لەساڵی 1941 لە خێزانێکی ئێزدی گوندی قۆندێکسازی ئەرمەنستان لەدایکبووە، لە گوندەکەی خۆی چووەتە قوتابخانە و دواتر لە گوندی ئێلیگێز ئەو بەردەوام بووە لە خوێندن و، لە یەریڤانیش ئابووری خوێندووە ، چەندین وتاری بە زمانی ئەرمەنی نووسیوە.

جێی باسە، کۆمەڵەی کۆمکار لە کۆڵن هەستابوون بە سازدانی سیمینارەکە، کە تێیدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، هاوکات نووسەر و چالاکوانانی کورد و کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکانی سەرجەم پارچەکانی کوردستان بەشداری بوون.

___

هەریەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورستانی_دانیمارک لەگەڵ نوێنەری پارتێکی کوردستانی کۆبوونەوە

KDC

ل رووسیایێ 3 ئەندامێن مالباتەکا کورد ھاتنە کوشتن

KDC

سەرۆکوەزیرانی سوید: یاسای نوێ بۆ کچ و پەنابەری کرێکار لە وڵاتدا دادەنێین

KDC