KDC

نەرویج : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

لە نێوەندی دیدر و بەسەرکردنەوەی لایەنە کوردستانییەکان ،شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەو وڵاتە دەکەن

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی19.02.2023 شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج بەسەرۆکایەتی دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ناوەند ،سەردانی لیژنەی ناوچەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد ،کەلەلایەن موحەمەد ئەسکەندەر بەرپرسی ناوچەو کارگێری ناوچە بەگەرمی پێشوازیکران .

لەدانیشتنێک باسی یادە نەتەوەییەکان کران ،هەروەها جەخت لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی کرا ،کەلەئایندەدا کاری لەسەر بکرێت

لەکۆتایی دا هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی ئەم دیدارانە لە پێناو خزمەتی زیاتر بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکرێت

___

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە

KDC

تورکیا دەیان کۆچبەر لە خنکان ڕزگار دەکات

nusar1