KDC

نەمسا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە کۆنفرانسی کولتور و ئاینەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەند كوردستانى لە نەمسا بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی وتوێژی کولتور و ئایینەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤیەننا دەکات.

ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 03.02.2923 لە بارەگایی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤییەنا،نزار موسا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا، بەشداری کۆنفرانسی کولتوری و ئاینییەکانی کرد

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک دیپلۆماتکار و کەسایەتییە کان و نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفرانسی ساڵانە بۆ تاوتوێی کردن و گفتگۆکردن لەسەر کولتوری ئایینەکان کرا ، بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵگا بکات ،کە ئامانجی نەتەوە یەکگرتووەکانەلە پێناو خزمەتی زیاتری کولتور و ئاینەکان لە پێناو پێکەوژیان بەردەوامە

جێی باسە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لە لایەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا چەند دیدار و گفتو گۆ لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەی لەوێ ئامادە بوون ئەنجام درا ، لەپێناو گەیاندنی دەنگی کورد و کولتووری دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەکتری ،کە کۆمەڵگەی کوردستان بەدرێژایی مێژو ئەو فەرهەنگی پێکەوەژیانەی پەسەندکردووە،کە لەپەروایزی دیدارو چاوپێکەوتنەکانی ئەم کۆنفرانسە باسکراون

___

پۆڵەندا لێکۆڵینەوە لە کەیسی 180 قاچاخچییەکانی کۆچبەرەکان دەکات

KDC

بیرمینگهام : ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ڕێکخراوە کوردییەکان ئەنجام دەدات

nusar1

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ نووسەری پەرتووکی ”موعجزەی کوردەکان”

nusar1
KDC

FREE
VIEW