KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێداویستی قوتابخانە کوردییەکانی دەرەوە دابیندەکات

لەهەوڵەبەردەوامەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەبواری فێربونی زمانی کوردی لەدەرەوە ،هەرلەسەرەتاوە بە کردنەوەی خولی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بەهەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی بەهەردوو ڕێنوسی پیتی عەرەبی و لاتیینی،کە بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو خولی سەرکەوتوی بەڕێکردووە ،لە ئێستا پەرەپێدانی بۆ قۆناخەکانی تر لەبەرنامەدایە

لەلایەکی ترەوە دابینکردنی پەرتوکی فێربونی خوێندن و نوسینی کوردی بۆ قوتابخانەکان لە دەرەوە بە هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردە بەردەوامە

هەر لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی پەروەردەو هەوڵەکانی بەختیار وەیس ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەند ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن پەرتوکی سەرەتایی فێربونی زمانی کوردی بۆ ئەم قوتابخانە دابینکردووە:-
ريخراوى كانگا
قوتابخانەی ئیبراهیم ئەمین باڵدار
قوتابخانەی زارا
قتابخانه ى كوبانى
قوتابخانەی نیشتمان
قوتابخانەی خانزاد
قوتابخانەی نالی
قوتابخانەی پیرەمێرد

بۆیە بەناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سوپاس و پێزانینی پێشکەشی ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەکەین ،بەپاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ ڕەوەندی کوردستانی ،ئەویش بە کردنەوەی خولی فێربونی زمانی کوردی و دابینکردنی مامۆستا بەشێوەی ئۆنلاین و پەرتوکی قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات

بۆیە دووبارە سوپاس وپێزانینی زۆرمان بۆ بەڕێزیان، کە هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشتییەکی باشی کەرتی پەروەردە و فێربونی زمانی کوردی لەدەورەوە بووە

___

چوار بەیەک گەیشتنی گرنگ ئەمشەو لە گروپەکانی جامی ئەوروپا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە رووسیا کۆرسی زمانی دایک

KDC

دادگای تاوانەکانی هەولێر سزا بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکرات دەسەپێنێ

KDC