KDC

ناوەندی سویسرا بۆ کاروبارەکانی پرسی کۆنفرانسی لۆزان ئامادەکاری دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمیتەی ڕاوێژکاری کۆنفرانسی لۆزان کۆبونەوەیەکی فراوانیان بەسەرپەشتی بەرپرسی ناوەندڕێکخست و سەبارەت ئەرک و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی لۆزان و پرس و کاروبارەکانی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان چەند لیژنەیەک دەستنیشانکران

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 01.05.2023لە ڤیدلیسباخی کانتۆنی سۆلۆتو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا و کۆمیتەی ڕاوێژکاری لۆزان بەسەرپەرشتی سەیران کەریم بەرپرسی ناوەند کۆبونەوە

سەرەتای کۆبوونەوە ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشوو خرانەڕوو ،دواتر لەسەر پێشەوەچوونی کارەکان و دواین پێشهات لەبارەی ئامادەکاری و ڕێکارەکانی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان تاوتوێکران ،پاشان لیژنەکانی تایبەت بۆ کاروبارەکانی کۆنفرانس لۆزان دەستنیشانکران

جێیباسە ڕێکارەکانی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان لە پار ساڵەوە لەلایەن ناوەند ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بە هاوکاری کۆمیتەی ڕواێژکاری کۆنفرانسی لۆزان ،ئامادەکاری بۆ دەکرێت ، وابڕیارە بەسەرپەرشتی ئیداری و ڕاستەوخۆی کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژانی 27-28مانگی پێنج کۆنفرانسێکی زانستی و سیاسی بە شێوەی پانێڵ لە شاری لۆزان بەڕێوەبچێت

س،ح

___

زارا محەمەدی بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی گوازرایەوە گرتووخانەی گشتی ئافرەتانی سنە

KDC

بزانە لە ماوەی ساڵی 2021 چەند تاوان بەمبەر کوردانی ڕۆژهەڵات کراوە

nusar1

پێشوازی لە ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان

KDC