KDC

زارا محەمەدی بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی گوازرایەوە گرتووخانەی گشتی ئافرەتانی سنە

زارا محەمەدی چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، دوای دوو هەفتە ڕاگیرانی لە گرتووخانەی قەرەنتینە، بۆ گرتووخانەی گشتی ئافرەتانی شاری سنە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، دوای دوو هەفتە ڕاگیرانی لە گرتووخانەی قەرەنتینە، بۆ گرتووخانەی گشتی نێوەندی چاکسازی ئافرەتانی سنە گوازراوەتەوە.

ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 8ی ژانیوەری 2022 بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای 5 ساڵ بەندکرانەکەی، بانگی نێوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی سنە کرا و لەوێ دەستبەسەر کرا.

زارا محەمەدی ماوەی 10 ساڵە کە لە گوندەکانی دەووروبەری سنە و نێو شاری سنە، وانەی کوردی گوتووەتەوە و 6 ساڵ پێش ئێستا یەکێ بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین و، دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە، وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردراوە.

___

ئوسترالیا ئامادەکاری بۆپێشهاتی لافاوی نوێ دەکات

Harmn

یۆنان: دوای 17ڕۆژ کێشەی نەبونی ئاو لەکامپی پەنابەرانی دورگەی سامۆس چارەسەردەکرێت

Harmn

پرسەنامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆچی لە ناکاوی حەفزوڵا نێروەیی

Harmn