KDC

ناوەندی بێرمینگهام کورتە فیلمێکی نمایش کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – بێرمینگهام، لەگەڵ رێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، کورتە فیلمی سینەمایی بە ناوی “گوڵ نیسا”یان لە گەلەری ئورفە نمایش کرد.

کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – بێرمینگهام و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا، بە ئامادەبوونی کۆمەڵیک لە هاووڵاتییانی کوردستان و بەتایبەت چەند کەسایەتییەکی کوردی دانیشتووی شارەکە، کورتە فیلمێکی سینەماییان بە ناوی “گوڵ نیسا” نمایش کرد.

شایانی باسە کە کورتە فیلمەکە لە نووسینی “ڤیدا ساڵحی” و دەرهێنەریی “ستار چەمەنی‌گوڵ”یە، هەروەها ناوەڕۆکی فیلمەکە باسی ڕۆڵی ئافرەتان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا دەکات.

___

کازمی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایەنە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە

KDC

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند ئەفسەرێکی سوپای ئێراق بە تاوانی فرۆشتنی چەک دەرچووە

nusar1

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کورە کوردێک خەڵات دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW