KDC

26 لایه‌ن‌ و هاوپه‌یمانى له‌ هه‌ڵبژاردن دەکشێنه‌وه

تا ئێستا 26 هاوپه‌یمانى ‌و لایه‌نى سیاسى له‌ هه‌ڵبژاردنكشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه‌ و، هیچ لایه‌نێكى كوردیىتێدانییه.


بە پێی هەواڵی میدیاکان، له ‌عێراق 26 حیزبى سیاسى ‌و هاوپه‌یمانى له ‌هه‌ڵبژاردن كشانه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى سیاسى كوردى له‌ پڕۆسه‌كه‌ نه‌كشاوه‌ته‌وه.

كشانه‌وه‌ى حیزب ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان وەک باس کراوەكشانه‌وه‌یه‌كى سیاسییه‌ نه‌ك یاسایی، بەو پێیەی‌ هه‌مووئه‌وانه‌ى پێشتر خۆیان تۆماركردووه،‌ ناوی كاندیده‌كانیانله‌سه‌ر كارتى ده‌نگدان هه‌ر ده‌مێنێت.

لە دواى كشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در و ساڵح موتڵه‌گ ‌وئه‌یاد عه‌لاوى ‌و حیزبى شیوعى عێراقی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌شێك له ‌لایه‌ن ‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كانى دیكەیش كشانه‌وه‌،به‌ڵام كۆمسیۆن به‌رده‌وامه‌ له ‌ئه‌نجامدانى رێکكاره‌كانىهه‌ڵبژاردن له ‌واده‌ى خۆیدا.

ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌به‌غدا، كه‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو وتێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ىخۆیدا كرایه‌وه‌.

___

مرۆڤایەتی چۆن بە ChatGPTو زیرەکی دەستکرد جیهانەکەمان دەگۆڕێ؟!.

Harmn

ئەمڕۆ عێراق یارییەکی چارەنووسساز بەرامبەر ئێران ئەنجامدەدات

KDC

کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای زارا محەمەدییان کرد

KDC