KDC

ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆرسی سێیەمی فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە، بە شێوازی ئۆنلاین دەکاتەوە، کە هەر دوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی لە خۆ دەگرێت، هاوکات کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ شێوەزاری کرمانجی بە پیتی لاتینی، مامۆستای تایبەتی ئامادە کردووە.

دایکان و باوکانی بەڕێزی تاراوگە نشین، لە پێناو ئەوەی منداڵەکانتان بێ بەش نەبن لە نووسین و خوێندنەوەی زمانی شیرینی دایک، دەتوانن لە رێی ئەم لینکەی خوارەوە ناوی منداڵەکانتان تۆمار بکەن.

هاوکات دوای کۆتایی هاتنی کۆرسەکەش، بەشێوەی فەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕوانامەی دەرچوون دەدرێتە منداڵە بەشداربووەکان.

جێی باسە، لە رێککەوتی 27ی6ی2023 ناو تۆمارکردن دەست پێدەکات، تا رێککەوتی 1ی9ی2023، کە دەستپێکردنی یەکەم رۆژی کۆرسی سێیەمی فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردییە.

لینکی خۆ تۆمارکردن

___

هۆشداری دەدرێ لە شەپۆلی سێ یەمی کرۆنا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا سیمینارێک ساز دەکات

KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازێک ئاڕاستەی ناوەند و کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW