KDC

تورکیا گەروی بۆسفۆر و دەردەنیلی بەرووی کەشتییە جەنگییەکاندا داخست


تورکیا گەروی بۆسفۆر و دەردانیلی لە دەیایی ڕەش دا بەڕوی کەشتییە جەنگییەکاندا داخست ،هەرچەندە لە سەرەتایی دەستپێکردنی هێرشی ڕوسیا ،سەرۆکی ئۆکرانیا داوایەکی هاوشێوەی لە تورکیا کرد ،بەڵام تورکیا وەڵامی داواکەی ئۆکرانیایی پشتگوێخست
لەم بارەوە مه‌ولود چاوشئۆخلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگەیاند ،وڵاتەکەی رێگه‌ به‌ هیچ كه‌شتییه‌كی جه‌نگی نادات بەو دوو ده‌روازه‌ ئاوییه‌‌ تێپه‌ڕن ،ئەم بڕیارە تەواوی وڵاتانی کەنار دەریایی ڕەش دەگرێتەوە

لەگەڵ ئە‌وه‌شدا، “جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی تورکیا به‌ په‌یماننامه‌ی مۆنترۆ ده‌كاتەوە، ئەنقەرە سورە لەسەر بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانه بە پێی پەیماننامەی مۆنترۆ ،ئەوەی پەیەوەندی بە جوڵەی کەشتییەکان لە هەردوو گەروو دا هەیە ،ئەمەش لە پێناو ئاشتی و ئاڵۆزنەبوونی گرژییەکان لەخزمەتی هەموو لایەکدا دەبێت

جێی باسە ئەنقەرە کۆنتڕۆڵی دەروازەکانی دەریای ڕەش دەکات، بەپێی پەیماننامەی مۆنترۆ کە لە ساڵی 1936دا ئیمزای کراوە.کە ئازادی ڕێنیشاندەری بۆ کەشتییەکان مسۆگەر دەکات و لە بەرامبەردا بە پێی مادەی 19 مافی ئەوە دەدات کە لە کاتی ململانێدا دەروازەئاوییەکان دابخات

سۆران حەسەن

___

کەرنەڤاڵی سانت مارتن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

KDC

نرخی نەوت بەرزبووەوە

KDC

لە بازەڕەکانی جیهان نرخی نەوت بەرزبووە ،87 دۆلاری تێپەڕاند

Harmn