KDC

ناوەندی بەلجیکا بە فەرمیی بانگهێشتی ڕێورەسمێک کران

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بانگهێشتی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی شارەوانی لۆڤنی ئەو وڵاتە دەکرێت.

رێککەوتی 28ی6ی2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بە فەرمیی لەلایەن شارەوانی شاری لۆڤنی بەلجیکاوە بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی شارەوانی شارەکە کرا، ئەوەش دوای هات، کە ئەو شارەی بەلجیکا، وەک باشترین پایتەختی کولتووری ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٣٠ دەستنیشان کراوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، دەرفەتی کۆبوونەوەشیان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی لۆڤن و، ئەنجوومەنە ڕۆشنبیرییەکانی شارەکە ئەنجامدا و، تێیدا ئامانجی ناوەندەکەیان ناساند، هاوکات لەو کۆبوونەوانەدا، دەرفەتێکی گونجاویان بۆ کاری هاوبەش و هاوکاریی دوولایەنە خرانەڕوو.

جێی باسە، لەو ڕێوڕەسمەدا زیاتر لە سەد کۆمەڵە و ڕێکخراو، هاوکات زانکۆی لۆڤن ئامادەی بوون، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکاش وەک ناوەندێکی فەرمیی بانگهێشت کرابوون.

___

بەیاننامەی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردستانی بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیــهانیی ژنـان.

Harmn

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پرسی کۆچبەران کۆدەبێتەوە

KDC

دەستەی دەستپاکی هەرێم: ئەمساڵ چەندین دۆسییەی گەندەڵی تۆمار کراون

KDC