KDC

بەریتانیا: ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارێزگاری ناوچەی لەمبسی لەندەنیان کرد

ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لەگەڵ بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارێزگاری ناوچەی لەمبسی لەندەنیان کرد و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازی کران.

رۆژی سێشەممە، رێککەوتی 1ی8ی2023 بەختیار وەیس ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن لەگەڵ رزگار ئالانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی پارێزگاری ناوچەی لەمبس لەندەنیان کرد و لەلایەن سەرباز بەرزنجی پارێزگارەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەدا کە مەبەست لێی پیرۆزبایی کردن بوو لە سەرباز بەرزنجی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە، کە کوردێکی باشووری کوردستانە و چەندین ساڵە نیشتەجێی بەریتانیایە، هاوکات ناوبراویش هەڵوێست و چالاکییە نەتەوەییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەرز نرخاند و پشتیوانی خۆیشی بۆیان دەربڕی.

___

بۆ یەکەمەین جار کۆلێژی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

KDC

پرۆفایلی دیێگۆ مارادۆنا

nusar1

پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی

KDC
KDC

FREE
VIEW