KDC

فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی ئۆسلۆ لەژێر چەتر کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژەبەچالاکییەکانییان دەدەن

فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی شاری ئۆسلۆ بە سەرپەرشتی عەدنان موختار و هەڤاڵانی، بڕیاریاندا کە بێنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و درێژە بە خزمەتکردنی گەلی کوردستان بدەن.

فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان تەمەنێکی دوور و درێژی لە ئۆسلۆ هەیە و، چەندین ڕێکخراوی وەک ژنان ، قوتابیان ، گەنجان و کۆمەڵەی کولتوری لەخۆ دەگرێت.
پێویستە بوترێ هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە تا ئێستا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج لە دیالۆگدا بوون بەڵام بە هۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی پەیوەست بوونیان بە کۆنفدراسیۆنەوە درەنگ کەوت کە بە خۆشحاڵییەوە پاش بەرتەرەف بوونی ئەو گرفتانە، ئێستا بڕیاریان دا کە خەباتی خۆیان بۆ خزمەت بە ڕەوەندی کوردستانی، لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە درێژەی پێبدەن.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، بەخێرهاتنی هەموو کۆمەڵە کولتوری و فدراسیۆنەکان دەکات کە بێن و یەکبگرن، تا یەکگرتووتر دەنگی ڕەوای گەلەکەمان بە گوێی جیهانیان بگەیەنن و یەکدەنگ و یەکگرتوو خزمەت بە دۆزی ڕەوای کورد بکەن.

___

کۆی مردووانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا 900هەزار کەسی تێپەڕاند

nusar1

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرێوەبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا

nusar1

ئەڵمانیا بڕیای ئاساییکردنەوەی وڵاتەکەی بەرانبەر رەوشی کۆرۆنا دەدات

KDC