KDC

کۆی مردووانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا 900هەزار کەسی تێپەڕاند

بە گوێرەی ئامارێکی زانکۆی جۆنز هۆپکنز، ڕێژەی مردن بە پەتای کۆڤید-19 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان 900,000 کەسی تێپەڕاند.

بە گوێرەی داتای تۆمارکراوی ڕۆیتەرز، کۆی ژمارەی مردوان بە کۆڤید-19 لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە، بە لایەنی کەمەوە 904,067 کەس مردوون، لە کاتێکدا کۆی گشتی حاڵەتەکان لە ئەمەریکا 75,644,352 کەس بووە.

جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەداوە، گەلەکەیان خاڵێکی تراژیدی دیکەی تۆمار کرد، 900,000 ئەمەریکی بەهۆی کۆڤید-19 گیانیان لە دەستداوە، دایک و باوک و باپیران و منداڵ و خوشک و دراوسێ و هاوڕێی یەکدی بوون، هەموو ڕۆحێک قەرەبوو ناکرێتەوە.

ئەوەشی گوتووە، ئەو خۆشەویستانەی کە جێیانهێشتوون، هەموو خێزانێک کە ئەم ئازارەیان بەرکەوتبێت، لە دڵیاندا دەمێنێتەوە.

___

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە سێدارە دەدرێت

KDC

نرخی یەک بەمیل نەوت بۆ 127دۆلاردابەزی،ڕوسیا هەرەشەی بڕینی گازی سروشتی لە ئەوروپا دەکات

nusar1

زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

KDC