KDC

پەنابەرێک تاوانبارەکەی نیۆرکی بۆ پۆلیس ئاشکرا کردووە

پەنابەرێک تاوانبارەکەی نیۆرکی بۆ پۆلیس ئاشکرا کردووە

پەنابەرێکی سوری تەمەن 21 ساڵ، بوو بە پاڵەوان لە ئەمەریکا، ئەوەش دوای ئەوەی یارمەتی پۆلیسی نیۆرکیدا لە دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارەی، کە ئەو وڵاتە خەڵاتی بۆ دۆزینەوەی دیاریکردبوو.

ئەوە یەکەم داواکراوە، لە ماوەی 29 کاتژمێر دەستگیر بکرێت، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە وێستگەیەکی میترۆی نیویۆرک، ئەو تاوانبارە دەستی بە تەقەکردن کرد.

زەکەریا دەهان، خەڵاتێک لە پۆلیسی شارەکە وەردەگرێت، کە فرانک جەیمسی تەمەن 62 ساڵەی بۆ پۆلیس ئاشکرا کردووە، خەڵاتەکەش 50 هەزار دۆلارە.

ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە، کە زەکەریا، کۆچبەرێکی خەڵکی سوریایە و پێنج ساڵە لە نیۆیۆرک بۆ کۆمپانیای دامەزراندنی کامێرای چاودێری کار دەکات.

جەیمس لە وێستگەیەکی میترۆدا ڕاستەوخۆ 13 کەسی بریندار کرد، بە تەقاندنەوەی بۆمبێکی دووکەڵی و تەقاندنی 33 گولە.

ڕۆژی دواتر، زەکەریا یەکێ لە کامێراکانی چاودێری دانابوو و جەیمسی بینی، کە جانتایەکی لەسەر شانی هەڵگرتبوو و لەسەر ڕێگاکە پیاسەی دەکرد و، پاشان لە شەقامەکە داینا. زەکەریا بە پەیامنێرانی وت: “خەڵکێکی زۆرم بینی کە لە پشتەوە پیاسە دەکەن و داوام لێکردن کە کەمێک دوور بڕۆن، نەوەک هیچ کارێک بکات، پاشان چاوی بە ئوتۆمبێلێکی پۆلیس کەوت و، بە پەلە بۆ ئەو کەسانەی لەناویدا بوون و پێیوتن، خولەکێک دواتر پۆلیس ئەو داواکراوەی دەستگیر کرد”.

___

سەدر کۆتا بڕیاری لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ مالکی دا

nusar1

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

nusar1

لە دانیمارک فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرا

nusar1