KDC

ناوەندی سوید ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمیان پیرۆز ڕاگرت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید لە فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بۆ یادی ساڵوەگەڕی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کۆبوونەوە.

رۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٤/٩/٢٠٢٣ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید و، بەشێک لە کوردستانیان، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ساڵوەگەڕی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانییەکانی سوید لە ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە.

جێی باسە، سەرجەم بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئەو رۆژەیان بە بۆنەیەکی پیرۆزی نەتەوەیی ناوزەد کرد و پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی گەلی کوردستان کرد، هاوکات هیواشیان خواست لە داهاتوودا کوردستان سەربەخۆیی بە دەستبێنێت.

___

ژمارە 6ـی گۆڤاری ڕەوەند بڵاوکرایەوە

Karzan

پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان لە لەندەن کرد

Harmn