KDC

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی تورۆنتۆ هەڵبژێردرا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی تورۆنتۆ بەسەرپەرشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوە ،و بەرپرسی و جێگری نوێی ناوەند هەڵبژێردران

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ٣ ی١٠ی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی  رەحیم رەشیدی نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە كەنەدا و ئەمریكا کۆبوونەوەیەک لە ڕێگای پرۆگرامی زوومەوە بۆ ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-تۆرۆنتۆ بەڕێوەچوو، كە تێیدا نوێنەری كۆنفدراسیۆن باسێكی گشتیی لەسەر كار و چالاكییەكانی  كۆنفدراسیۆن بە گشتیی و، پێكهێنانی  فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە كەنەدا پێشكەشكرد، كە ئەندامانی ناوەندی تورۆنتۆ بە شێوەیەكی زیندو و چالاك تێیدا بەشداریان كرد و، دید و بۆچوونەكانی خۆیان هێنایەبەرباس.

پاشان دەست لە كاركێشانەوەی ئەیوب عەبدوڵاپوور پەسەند كرا كە پێشتر جێگری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-تورۆنتۆ  بوو. سەرتیپ كاكەیی بە هۆی پۆستە نوێیەکەی وەكوو سەرۆكی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە كەنەدا دەستبەرداری پۆستی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-تورۆنتۆ  بوو. دواتر بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی ناوەندی تورۆنتۆ، ئەحمەد محەمەدی بە بەرپرس و مێلۆدی قادری بە جێگری بەرپرسی ناوەندی
ڕەوەندی كوردستانی-تۆرۆنتۆ هەڵبژێردران.

لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بەشیر سەنگاوی كە پێشتر ئەندامی یەدەک بوو، بە ئەندامی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-تورۆنتۆ  هەڵبژێردرا.

 شیاوی باسە، ڕۆژی یەكشەممەش ئەندامانی ناوەندی تورۆنتۆ، لەگەڵ ناوەندەكانی دیكە لە كەنەدا، بۆ قسە و باس لەسەر بەرنامە و كارەكانی ڕەوەندی كوردستانی لەو وڵاتە و گەشە و بەرەو پێشچوونی كار و بەرنامەكان كۆبوونەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.

هەرلەونێوەندەدا مستەر كورد نوێنەری  كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە كەنەدا و ئەمریكا، وێڕای سوپاس و پێزانیین بۆ دڵسۆزی و تێكۆشانی هەموو لایەك، پاشان ڕاشکاوانە وەڵامی پرسیار و ڕەخنەكانیدایەوە.

___

ئەڵمانیا: کۆنفیدراسیۆن بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتییان کرد

Harmn

دیداری بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ پاریس هیڵتۆن

Harmn

ڕووسیا مەرجی داواکارییەکانی بۆ کێشەی ئۆکرانیا زۆر دەبێت وبۆ ڕۆژی دووەم بۆردوومانەکان بەردەوامە

Harmn