KDC

جێگری فدراسیۆنی کەنەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران دیداری سازکرد

جێگری فدراسیۆنی کەنەدا بەشداری ئێوارەخوانێکی کرد، کە بەبۆنەی جەژنی کریسمس و لەلایەن پارتی لیبراڵی کەنەدی سازکرابوو، هاوکات دیداریشی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە ئەنجامدا.


لە رێککەوتی ١٢/١٢/٢٠٢٣، شوان ئاغا غەفووری جێگری فدراسیۆنی کەنەدا، بەشداری ئێوارەخوانێکی کرد، کە لەلایەن پارتی لیبراڵی کەنەدی سازکرابوو، تێیدا سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و چەندین وەزیر و پەرلەمانتاری وڵاتەکە بەشداری بوون.
هەر لە میانەی ئێوارەخوانەکەدا، شوان ئاغا غەفووری، دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێک و پەرلەمانتارێکی کەنەدا سازکرد و، باسی ڕۆڵی فدراسیۆن و رەوەندی کوردستانی لە وڵاتی کەنەدا کرد، هاوکات پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی کەنەداو و حکومەتی هەرێمی کوردستانی باس کرد، لە بەرانبەردا بە خۆشحاڵییەوە ئامادەباشی خۆیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، چ لە ڕووی بازرگانی، یا دیبلۆماسی.

___

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC

خانمە کوردێک بە سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی سۆسیال دیموکراتەکان هەڵدەژێردرێت

KDC

کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای زارا محەمەدییان کرد

KDC